رۆژی لەدایک بوونت پیرۆز دایە جیانم🫂💔💞
هەندێک لە یادگارییەکانمان
هەندێک ڤیدیۆ و گۆرانی
کلیک لە ڤیدیۆکان بکە لۆ تەماشاکردنیان، یان گوێ لە گۆرانییەکان بگرە
I will ALWAYS love you 💔🫂💞
ئەو گۆرانیە ، بەتایبەت ئەو بەشەیان، هەرکاتەک گوێی لێدەگرم ، رێک ئەتووم بیر دەینتەوە ، دلم و تەواوی ناخم پرر دەبی لە ( قوربانت بم )💔
نازانم کوو بەرگەی بێتۆیی بگرم پەپولەکەم💔
به باشی ئاگاداری خۆتبه ..
یەکجار له ژیاندا کەسێک دێته سەرڕێگات
ناتوانی له بیری بکەیت ، سەیر لەوەدایه 'ئەو' نابێت به هی تۆ بەڵام سەرسامی دەبیت هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایه که دڵت نەخشاندویەتی بۆ عەقڵت ، بەڵام ..
تۆ له ژیانێکی جیاواز دەژیت ئەویش له ژیانێکی جیاواز له تۆ دەژیت ،
نەدەتوانی لێی دوورکەویتەوە نەدەتوانی نزیکبیتەوە لێی،
ئەو کەسه هەندێکجار خۆشەویسته هەندێکجار هاوڕێیه هەندێکجاریش بێگانه ، ڕۆژگار تێدەپەڕی و ئاواتەخوای دەبیت هۆکارێک بدۆزیەوە تاوەکو ڕقت لێی بێت بەڵام نیه و ناشبێت ، وە دەترسی هۆگری بیت بەڵام زۆر لەوە زیاتر هۆگری بویت که بیری لێ دەکەیتەوە ..
زۆرجاریش ئاواتەخوازی هەمیشه لەگەڵت بێت بەڵام ..
به ئاگا دێیتەوە و دەنگێکی دوور له ناختەوە پێت دەڵێت :
« ئەو بۆ تۆ نیه ، ئەو تەنها خەونێکه و هیچی تر »
ئەو کاپشنەیە هەرجارەک دەیخینمەوە وەک ئەوە وایە چەقوویەکم لێبدەن🫠💔
ئەو بەشەی ئەو گۆرانیە🫠💔
ئەی پەپوولەکەی خۆم، حەسرەتێکی لە دلم کە دەیبەمە گۆڕ لەگەل خۆم🫠💔
ئەو گۆرانیە قسەم لەگەل دەکا🫠💔…
بیرمە گچکە بووم کە ئەو گۆرانیەم جێ لێدەگرت لەگەلی دانسم دەکرد، ئێستاش هەرکات گوێی لێدەگرم ، خەیالت دەمبات…🫠💔
هەرکات گوێی لێدەگرم … دەمرم🫠💔
بیردەکەمەوە یەکەکی دیکە… یەکەکی دی…🫠💔
That one fucking winner takes it all that i have always wished for&dreamed of 🫠🫠💔💔💔
It kills me💔🫠
یەکەم شەو کە جوابی پرسیاری احیاکەمت دایەوە ، زۆر جوانم بیرە کە ڤۆیسەکەت نارد ، شکلم ئاوا بوو لەکاتی گوێگرتن ( 🙎🏻😐🙄) هههـ
چونکە وشەی ئینگلیزیت بەکاردەهینا و بە ئینگلیزی گوتت کە هەلامەتتە ،بیرمە ئەوشەوە چەند داوام لە خوشکەکەم کرد هەتا خەتەکەی نەکوژێنتەوە دەمگۆ خەریکی مناقەشەم راوە مەیکوژێنەوە خەتەکە
خۆزگە تەواوی تەمەنم هەر لەو کاتە بەرێ کردبا کە سەرەتا پێکەوە بووین🫠💔
💔🥀…
💔🥀…
تب : ئەو گۆرانیە هیچ ڤیدیۆیەکم نەدیتەوە تەواوی گۆرانیەکە کرابیتە ئینگلیزی یان کوردی …
خوات لەگەل دایە
هەموو ئەو کاتانەی کە لەگەل یەک بووین ، بە ساتە پێکەنیناویەکان و گریاناویەکان و مناقەشەکان و هەموو دژوارییەکان ،هەموو شتێک کە ( ئێمە ) بووبین ، جوانترین ساتەکانی ژیانمن کە بەسەرم بردبی ، لەگەلت هەستم بە خۆشبەختی کرد دایە ، هەستم بە گچکە بوونەوەی تەمەنم کرد لۆ مندالی ، ژیانم لەلا جوان بوبوو ، میهرەبانتر بوبووم ، زۆۆر شتم لە خۆم گۆریبوو و باشتر و جوانترم کردبوو ، لە هەموو روویەکەوە بەرەو پێش چووبووم ، خۆشبەختیەکەم💔
بەس کە نەمای ، منیش هیچکام لەوانە نەمام…
هیچ کاتەک ، لۆ یەک دەقەش ، هیچ شتەک هۆکار نەبوو لۆ ئەوەی یەک تۆزیش خۆشەویستیت لەدلم کەم بکاتەوە ، هەموو کات ، هەموو رۆژ ، زیاتر و زیاترم خۆشدەوێی، هەموو سبەینەک کە هەلدەستم یەکەم شتی کە بیری لێدەکەمەوە ، دەچمە هەرجێیەک ، مێشکم هەر لەکن ئەتووە ، دەلێم چی گەر من و پەری لێرە بواین ، وێنای خۆم و خۆت دەکەم ، گەرچی ئەگەر تەنها بە خەیالیش بی 💔…
خۆزگە دەزانی چم لێهاتییە لە بێ تویی💔
وەلحاسل تخوا💔
ئیلهام بووی لۆم ، پۆلی ١٢ بووم خۆم فێر کرد وێبسایتەکم دروست کرد لۆت ، لەکاتەکدا هیچم لێ نەدەزانی ، بەس هەر بەردەوام بووم ، ١٢ سەعاتی تەواوم پێچوو هەتا تەواوم کرد ، ئێستاش لەو بەشە وەرگیرامە یەکەک لە ئیشەکان کە دەتانم هەلی بژێرم دروستکردنی وێبە … بە کورتی ، هەموو جوانییەکی ژیانم ئەوکاتانە بوو کە لەگەلت بووم 💔
قەت قەت لەدلم شوێنت کال نابتەوە دایە 💔
بەس شتەک ، قەت قەت گەردەنت ئازاد نەبی گەر رۆژەک لە رۆژان ، لینایەک بکەی بە کچت کە من بابەکەی نەبم…
ئەو بابەکەی منم ، و دایکەکەشی ئەتووی 💔
هەناسەیەکی قووڵ تخوا*💔
هەرشتەکیش بکەم ، لەژێر ناوی ( ZIP ) دەیکەم ، قوربانی ئەتوو و لیناکەمان بم 💔
حەسرەتەکەم💔
خوات لەگەل دایە ، بەهەشتەکەم💔
قسەی دڵی خۆت بنووسە
هەرچییەک لە دڵتدایە ، لێرە بینووسە …
نەک هەر ئەمجارە ، بەلکوو هەمووکات، تەنانەت گەر باسکردنەکی ئاسایی رۆژەکەتیش بوو…